یەکەم شەپۆڵی باران بارین له هه‌ولێر زۆرترین زیانی لێكه‌وته‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر: به‌هۆی لافاوه‌وه گوندی کۆری و گردجووتیار و شاری زێڕین زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە

K24 - هه‌ولێر:
یەکەم شەپۆڵی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەند شوێنێکی پارێزگای هەولێریش بارانی بەخوڕ لافاوی دروست کرد، له‌و باره‌شه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، به‌هۆی لافاوه‌وه گوندی کۆری، گوندی گردجووتیار و شاری زێڕین زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و چەند خانووێکیش رووخاون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) شەپۆلێکی به‌خوڕی باران و تەزرە سنووری هەولێری گرته‌وه و لە چەند شوێنێك بوو به لافاو. بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 لە شەقڵاوە، کۆڕێ و رێگای پیرمام ماوەیەك رێگەی سەرەکی داخران و چەند ئۆتۆمبێلێکیش زیانیان بەرکەوتووە. لە هەولێریش لافاو زیانی بە گوندی کۆری، شاری زێڕین و گوندی گردجووتیار گەیاندووە.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له گیانبه‌ده‌ستدان و ونبوونی چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی لافاو ده‌كه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانە پشتڕاست نەکراونەتەوە. جەختیشی کردەوە، گوندی کۆری و گوندی گردجووتیار و شاری زێڕین بەهۆی لافاو زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و چەند خانووێكیش رووخاون.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، پێشتر تەواوی ده‌مه‌وانه‌ی ئاوه‌ڕۆیه‌كان (مه‌نهوله‌كان)ی هەولێر پاککراونەتەوە و بارینی بارانێکی زۆر لە ماوەیەکی کەم، بووەتە هۆی دروستبوونی ئەم لافاوە.
به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ، له شاری زێڕین، ئاو چووه ماڵی هاووڵاتییان و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلیش كه له‌ناو كۆڵانه‌كان بوون، زیانی زۆریان پێگه‌یشت.
هه‌روه‌ها له گوندی كۆری به‌هۆی بارانی زۆره‌وه ئاوی لافاو زۆره‌ی كۆڵانه‌كانی داپۆشی و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش له‌ناو ماڵه‌كانیان گیریان خوارد و به‌هۆی داخرانی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره، چه‌ندین ئۆتۆمبیل له‌كاركه‌وتن و زیانی زۆریان پێگه‌یشت.
بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییانیش تیمه‌كانی پارێزگا و به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و هێزی ئاسمانی به‌رگری شارستانی به‌هانای هاووڵاتییانه‌وه چوون.
هه‌روه‌ها له شاری زێڕین گوندی كۆری چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كه گیریان خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمی فڕۆكه‌وانی به‌رگری شارستانییه‌وه رزگاركران.
له گوندی گردجووتیاریش، كه به‌هۆی لافاو زیانێكی زۆر به هاووڵاتیان گه‌یشتووه، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی به‌هانای هاووڵاتییانه‌وه چوون و ئەو ھاووڵاتیانه‌یان رزگار كرد، کە بەھۆی لافاوەوە گیریان خواردووە.
هه‌روه‌ها له گوندی ئارمه‌وانی سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه، به‌هۆی بارینی باران و ته‌زره‌ی به‌خوڕ، لافاو دروستبوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌ناوچوون، وێڕای گه‌یشتنی زیانی زۆری دیكه‌ی ماددی به گوندنشینان.
موقەدەم ئەحد دۆڵەمەری، بەڕێوەبەری بەشی فڕۆکەوانیی هەولێر رایگەیاند، تیمی فڕۆکەوانی 25 هاووڵاتییان رزگار کردووه و رێگه‌شیان نیشانی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی داوە و ھاوکارییان کردوون.