له‌ هێرشێكی داعشدا له‌ كه‌ركووك دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون

هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركووك

وێنه‌ی دوو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی هێرشی داعش له‌ میحوه‌ری كه‌ركووك
وێنه‌ی دوو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی هێرشی داعش له‌ میحوه‌ری كه‌ركووك

K24- هه‌ولێر:

دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووك هێرشى كرده‌ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستاندا هاتووه‌، کەمێك پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زورگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکووك.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بە داخەوە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

لیوا حەمە رێگر فەرماندەی پێشمه‌رگه‌ له‌ كەركووك رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌ی داعشدا شه‌هید و بریندار له‌ ریزی پێشمه‌رگه‌ هه‌ن.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ته‌رمی هه‌ردوو شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ "خالید حەمید ھەیاس" و "ئاکۆ کەریم قادر" گه‌یه‌ندرانه‌وه‌ شاره‌دێی قوشته‌په‌.