ئيمنيكى: بۆ ريفراندۆم ياسامان هه‌يه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش ده‌ڵێت: به‌بێ په‌رله‌مان ئه‌و پرسه ئه‌نجام نادرێت
K24 – هه‌ولێر:
گه‌رمترین پرس له نێوان لایه‌نه سیاسیییه‌كان ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش ده‌ڵێت: به‌بێ په‌رله‌مان ئه‌و پرسه ئه‌نجام نادرێت، پارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌ر چه‌نده هاوڕایه لەگەڵ ئەوەی کە ده‌بێت به یاسا كاره‌كان رێك‌بخرێن، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه ده‌ڵێ، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن یاسایه له‌م بواره‌دا.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت، به‌بێ په‌رله‌مان ریفراندۆم ناكرێت، چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ش ئه‌و كاته له‌دایك ده‌بێت كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ده‌وری مێزێك كۆببنه‌وه.
پارتی ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی گۆڕانكارییه‌كان ناوچه‌كه جێبێڵێت، ریفراندۆم ئه‌نجام بدات، به‌رپرسێكی باڵای ئهوحزبهش ده‌ڵێت، بناغه‌ی یاسایمان بۆ ریفراندۆم ده‌مێكه داڕشتووه، ده‌رگای گفتوگۆشمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك دانه‌خستووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كوردستان 24 كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان كردووه، گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامێك، ته‌نیا ئه‌وه ماوه وه‌فدێك كاتی راگه‌یاندنی ریفراندۆم به به‌غدا بگه‌یه‌نێت.