سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیانلێكه‌وتووانی زێڕین و گوندی كۆری به‌سه‌ر كرده‌وه
قسه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه كرد، كه دوێنێ به هۆی هه‌ڵسانی لافاو زیانیان به‌ركه‌وتبوو

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، سه‌ردانی هه‌ردوو ناوچه‌ی زیانلێكه‌وتووی لافاوی دوێنێی شاری هه‌ولێری كرد و زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بۆ بەهاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان، ئاماژەی بەوەشدا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.

سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە، بەرپرسانی حکومەت پێویستە هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن و ئەوەی لە تواناشماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت له نزیكه‌وه ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه كرد، كه دوێنێ به هۆی هه‌ڵسانی لافاو زیانیان به‌ركه‌وتبوو.

هه‌ریه‌ك له وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ساسان عه‌ونی، پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید و سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، مو‌سا ئه‌حمه‌د یاوه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون.
دوێنێ شه‌ممه (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، له دوای بارینی ته‌زره و بارانێكی به لێزمه، لافاو له هه‌ردوو شاری زێڕین و گوندی كۆری هه‌ڵسا و به هۆیه‌وه ده‌یان خێزان زیانیان به‌ركه‌وت و هێڵی كاره‌بای ناوچه زیانباره‌كان پچڕا و زیانی زۆر به ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی دانیشتووی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی زێڕین و گوندی كۆری كه‌وت.
ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی شاره‌وانی ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان له پاشماوه‌ی لافاوه‌كه كرد و كاركردن بۆ نه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی لافاوه‌كه به‌رده‌وامه.




