ئه‌ردۆغان: ئه‌مه‌ریكا له هاوكاریكردنی كورد له سووریا به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "پرۆسه‌ی پاڵپشتیكردنی كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ "چه‌كدارانی كورد" له سووریا به‌و شێوه‌یه‌ی تا ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام نابێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له رۆما ئه‌ردۆغان گوتی: "تا ئێستاش "تیرۆرستان" له سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چه‌كیان پێ ده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه بۆ ئێمه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی: "نیگه‌رانی خۆمان له‌و هاوكارییانه به بایدن راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌ش به پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له سووریا "یه‌په‌گه" ده‌كرێن".
ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و پرۆسه‌ی هاوكاریكردنی هێزه كوردییه‌كان له سووریا كه تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆیان هه‌بوو، له داهاتوودا به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رده‌وام نابێت".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
H.B