سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری هێنانە کایەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەی دەرکرد

بڕیاره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی بەڕێوەچوونی باشتری کارەکان و دروستکردنی تەواوەتی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە هێنانە کایەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگه‌یاند، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی باشتری کارەکان و دروستکردنی تەواوەتی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە هێنانە کایەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.