پرۆسەی خاوێنكردنەوەی گەڕەكە زیانلێكەوتووەكانی لافاوەكەی هەولێر بەردەوامە

"بۆ ئەوەی پرۆسه‌كه‌ بە شێوەیەكی خێرا بەڕێوە بچێت، 100 ئامێر خراونه‌ته‌ سەر كار و تەواوی ئەو شوێنانەی دیاریكراو بوون، خاوێن كرانەوە"

پرۆسەی خاوێنكردنەوەی گەڕەكە زیانلێكەوتووەكانی لافاوەكەی هەولێر بەردەوامە
پرۆسەی خاوێنكردنەوەی گەڕەكە زیانلێكەوتووەكانی لافاوەكەی هەولێر بەردەوامە

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڵاویكرده‌وه‌، به‌ ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە سەرپەرشتیی سەرۆكی شارەوانی هەولێر، تەواوی تیمەكانی سەرجەم شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوەی گەڕەكە زیانلێكەوتووەكانی هەولێر بەڕێوە چوو. 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند، بۆ ئەوەی پرۆسه‌كه‌ بە شێوەیەكی خێرا بەڕێوە بچێت، 100 ئامێر خراونه‌ته‌ سەر كار و تەواوی ئەو شوێنانەی دیاریكراو بوون، خاوێن كرانەوە.

دوێنێ یەكشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوەكەی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر کردەوە و ڕای گەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.

دیمه‌نێكی پاككردنه‌وه‌
دیمه‌نێكی پاككردنه‌وه‌
دیمه‌نێكی پاككردنه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌ زیانلێكه‌وانه‌ی لافاو
دیمه‌نێكی پاككردنه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌ زیانلێكه‌وانه‌ی لافاو
پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی لافاو
پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی لافاو
Fly Erbil Advertisment