ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ 300 وێستگهی دیكه دەکرێت
كۆمیسیۆنی ههڵبژاردن زانیاری لهسهر راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دهخاتهڕوو
K24 - ههولێر:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگهیاند، 300 وێستگەی تانەلێدراو ماون، تاوەکو ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانیان بۆ بکرێت.
نیبراس ئەبوسۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژهی بهوه كرد، ئەمڕۆش ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان، بۆ 150 وێستگەی تانەلێدراوی پارێزگای زیقار دەکرێت، کە ژمارەیان 612 وێستگە بووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 300 وێستگەی تانەلێدراو، لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و بەسرە ماون ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانیان بۆ بکرێت.
لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی ئۆکتۆبەریشەوە ئاشكرای كرد، دەبێت سەرەتا دەستەی دادوەری، ئەنجامی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکان پەسند بکات، دواتر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنرێت.