وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی زانكۆلاین راده‌گه‌یه‌نێت
د. ئارام قادر سوپاسی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی ده‌رچووانی پۆلی 12

K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دكتۆر ئارام قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی زانكۆلاینی راگه‌یاند و له سه‌ره‌تادا سوپاسی هه‌وڵه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا دووپاتیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌و گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی زانكۆلاین، له چه‌ند رۆژی رابردوودا كه تایبه‌ت بوو به وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، ده‌مه‌وێت به رای گشتی رابگه‌یه‌نم، ئه‌و گرفته‌ی كه دروست بوو، به‌هۆی پلانی وه‌رگرتن بوو، كه پلانی زانستی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكانه‌وه داده‌ڕێژرێت و به‌گوێره‌ی توانای وه‌رگرتنیان بۆ ژماره‌ی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندن پلانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابیان و ناڕه‌زایه‌تییان له ئه‌نجامه‌كان، پێویست بوو به‌ده‌نگ داواكاری كۆمه‌ڵگه‌وه بچین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی كه به‌و هۆیه‌وه هاته ئاراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی پار له سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مساڵ جێبه‌جێمانكرد و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا، به‌مه‌ش گه‌یشتینه ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر، بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ش پێویسته زۆر سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران، رێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران، ناوه‌نده رۆژنامه‌وانی و میدیاییه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رای گشتی كوردستان بكه‌ین.
وه‌زیری خودێندنی باڵا گوتیشی: هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی كوردستان كار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌ینه بنه‌مای هیوا و ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان.