ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كابولی هه‌ژاند
"به‌لانی كه‌مه‌وه 25 كه‌س كوژران"

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، 25 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خۆكوژ ده‌چنه ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له كابول، ده‌ست ده‌كه‌ن به ته‌قه‌كردن و هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی.
راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵده‌كووتنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی (سه‌ردار محه‌مه‌د داود)ـی سه‌ربازی له ناوه‌ڕاستی كابوله‌وه، دوای ته‌قه‌كردن و كووشتنی خه‌ڵك، خۆكوژێك خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
روونیكرده‌وه، به‌لانی كه‌مه‌وه 25 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش له نه‌خۆشان و هاووڵاتیان، له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه بوونه‌ته قوربانی.