ئه‌مه‌ریكا: له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكشێینه‌وه
ئه‌وه‌ی له باره‌ی به‌جێهێشتنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وترێت، زانیاری چه‌واشه‌كارانه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئیداره‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناخوازێت كۆتایی به مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنێت.
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جۆی هود، له میانی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاسایشی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و دووپات بكه‌مه‌وه، كه هاوبهشییهكانمان له بواری ئاسایش‌دا وه‌ك خۆیان ده‌مێننه و ئه‌وه‌ی له باره‌ی به‌جێهێشتنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وترێت، زانیاری چه‌واشه‌كارانه‌یه.
گوتیشی: بوونی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا زیاتر له 70 ساڵه ده‌سته‌به‌ره و ئه‌و واقیعه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وشی نوێی ناوچه‌كه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئارادان ده‌گونجێنێت و هێزێكی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه بۆ راهێنانی هاوبه‌شه‌كانمان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پاراستنی ئازادی بازرگانی و كه‌شتییوانی و رێگه به هیچ تێكچوونێك له ره‌وشی ئابووری ئه‌مه‌ریكا و جیهان نادات.