80 ڕاوێژكاری ئێرانی ده‌گه‌نه عێراق
ته‌نها هاوكاری پێنج گروپ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌ی شه‌رق لئه‌وستی ڕاگه‌یاندووه له‌م دواییانه‌دا 80 ڕاوێژكاری ئێرانی گه‌یشتونه‌ته عێراق و ئامانجی هاتنیان به‌شداریكردنه له شه‌ڕی فه‌لوجه.
ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه زانیارییه‌كانی گواستوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌ركی سه‌ره‌كییان هاوكاریكردنی پێنج گروپه له‌ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه ئێستا به‌شدارن له شه‌ڕی فه‌لوجه.
ڕێكخراوی (به‌در) و (سه‌رایای عاشورا ) و ( ئه‌نساری مه‌رجه‌عیه‌ت ) و ( ئه‌نساری عه‌قیده ) و ( سه‌رایای جیهاد ) ئه‌و پێنج گروپه‌ن كه كه ڕاوێژكاره‌كان كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و زۆرترین هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران.
ڕۆژنامه‌كه به‌شداری قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ئیران دانی به‌وه‌داناوه كه به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری فه‌لوجه ده‌كات و له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراقی وه‌ك ڕاوێژكار هاتووه‌ته عێراق.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ( ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ) ڕۆژی یه‌كشه‌مه ڕایگه‌یاندبوو" حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارێكی سه‌ره‌كیه له شه‌ڕی فه‌لوجه و هاوكاری هێزه عێراقیه‌كان ده‌كات له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
له‌و شه‌ڕانه‌ی هێزه عێراقیه‌كان له به‌رامبه‌ر داعش دا ده‌یكه‌ن، به‌رده‌وام له میدیاكانه‌وه باس له به‌شداری فه‌رمانده و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئێران ده‌كرێت له عێراق و به‌رپرسانی ئێرانیش زۆرجار بوونی ڕاوێژكاره‌كانیان له‌و وڵاته نه‌شاردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێك وێنه‌ی ڕاوێژكار و فه‌رمانده‌كانیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دا بڵاوكردوه‌ته‌وه.