جوتیار عادل: 200 ملیاره‌كه ده‌گات و نرخی به‌نزین هه‌رزان ده‌كرێت و هه‌موو ماڵێك به‌رمیلێك نه‌وت وه‌رده‌گرێت
داهاتی هه‌ندێك شار و ناوچه وه‌ك خۆی ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 زانیاری له باره‌ی نرخی به‌نزین و دابه‌شكردنی مووچه و نه‌وتی سپی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوی هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
به‌نزین
سه‌باره‌ت به نرخی به‌نزین، جوتیار عادل رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدایه بۆ جێگیركردنی نرخی به‌نزین و به‌رده‌ستكردنی بۆ شوفێران.
گوتیشی: به‌شێك له هۆكاری گرانبوونی به‌نزین په‌یوه‌ندی به نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانییدا هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له هه‌وڵدایه و له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا 1ملیۆن و 80 هه‌زار لیتر به‌نزین له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به گوێره‌ی سیستمی ژماره بۆ پاسه‌كان، له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌نزینخانه‌ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی بۆ پاسه‌كان ده‌ستنیشان كراون و به نرخی 690 دیناری عێراقی بۆ هه‌ر لیترێك سوته‌مه‌نیان پێده‌درێت.
نه‌وتی سپی ئاماده‌یه
جوتیار عادل له باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی، كه ئێستا له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 100 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابین كردووه و ئه‌و نه‌وته‌ی كڕیوه و به نرخێكی هه‌رزان دابه‌شی ده‌كات.
گوتیشی: حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه 150ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و ئه‌و بڕه نه‌وته ئاماده‌یه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
گوته‌بێژی حكومه‌ت ئاشكراشیكرد، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 260 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی هه‌یه و ئێستا 250 ملیۆن لیتری دابین كراوه و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌موو خێزانێك ئه‌مساڵ به‌رمیلێك نه‌وتی سپی وه‌رده‌گرێت.
مووچه
گوته‌بێژی حكومه‌ت دووپاتیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم خۆی پابه‌ند كردووه به دابه‌شكردنی مووچه له هه‌ر 30 رۆژ جارێك و له 25ی مانگیشه‌وه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستیپێكردووه.
گوتیشی: هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتنی ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك سلفه‌یه‌ك مانگانه له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، پێشبینی ده‌كات تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و بڕه پاره‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، گوته‌بێژی حكومه‌ت، ئاشكرایكرد، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی داهاتی هه‌ندێك خاڵی گومرگی و هه‌ندێك ناوچه و شار، بوونه‌ته هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كۆكردنه‌وه‌ی داهات و دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆیدا.