هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021-ی ئه‌مه‌ریكا شۆك بوو بۆ دیموكراته‌كان
"كۆماری به رێژه‌یه‌كی زیاد له پێویست توانی ده‌نگه‌كانی حاكمی ویلایه‌ته‌كه به‌رێته‌وه"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ویلایه‌تی فێرجینیا كه هه‌ڵبژاردنی 2020 خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو بۆ جۆو بایدن كه ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی 2ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) بووه شۆكێكی گه‌وره بۆ دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان توانیان حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ست ده‌ربهێننه‌وه.
گلین یۆنگین- كۆماری به رێژه‌یه‌كی زیاد له پێویست توانی ده‌نگه‌كانی حاكمی ویلایه‌ته‌كه به‌رێته‌وه.
به بردنه‌وه‌ی حكومه‌تی فێرجینا له لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه، پێگه‌ی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 2022 ئه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.

به‌پێی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه یۆنگین داویه‌تی نه‌هێشتنی باج-ه له‌سه‌ر سه‌وزه و مێوه و هه‌ڵپه‌ساردنی باج له‌سه‌ر به‌نزین و گاز و گه‌شه‌پێدانی ئابووری ویلایه‌ته‌كه، وێرای ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده خاڵێكی به‌هێزه لای یۆنگین، بۆیه پسپۆرێكی پلانی ستراتیژی پێیوایه په‌روه‌رده و فێركردن مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندووه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ویلایه‌تی فێرجینیا بۆ یۆنگین.

له هه‌مانكاتدا بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژنه ره‌شپێست له ویلایه‌تی فێرجینیا به جێگری حاكمی ویلایه‌ته‌كه كه به‌هه‌مان شێوه سه‌ر به كۆمارییه‌كانه، ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌ی دیموكراتییه‌كانی سه‌باره‌ت به راسیزم تێكوپێكشكاند.
ویسوم سیریز كه ژنه ره‌شپێستێكی پاڵپشتیكاری سه‌رسه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ-ه توانی سه‌ركه‌وێت بۆ حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه.
تێری ماكۆلیف حاكمی پێشووی ویلایه‌ته‌كه كه سه‌ر به دیموكراتییه‌كانه پاشه‌كشێیه‌كی گه‌وره‌ی به ده‌نگی دیموكراته‌كان كردووه له ماوه‌ی رابردوودا.

ئومێدی كۆمارییه‌كان وایه به بردنه‌وه‌ی یۆنگین بنكه‌ی كۆمارییه‌كان گه‌شه بكات، چونكه پێیانوایه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا به‌هۆی سیاسه‌تی تره‌مپ-ه‌وه پاشه‌كشه له ده‌نگی كۆمارییه‌كاندا بووه.
له لایه‌كی تره‌وه سی ئێن ئێن رایگه‌یاند كه بردنه‌وه‌ی فیل مۆرفی سه‌ر به دیموكراته‌كان بۆ حاكمی ویلایه‌تی نیوجێرسی به جیاوازییه‌كی زۆر كه‌م جێگه‌ی دڵخۆشی نییه بۆ ئاینده‌ی دیموكراته‌كان، چونكه دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی 2022ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستیان به ده‌نگی زۆرینه‌ی نیوجرسی ده‌بێت.

ویلایه‌تی مینیسۆتا هه‌رچه‌نده هه‌میشه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ دیموكراته‌كان به‌ڵام رۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) دوای ده‌نگدانه ناوخۆییه‌كان بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی و حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه، ده‌نگده‌ران له‌به‌رده‌می پۆلیسی مه‌نیئاپلس ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه پۆلیسی شاره‌كه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ناوی بنرێت ئیداره‌ی سه‌لامه‌تی گشتی و لابردنی به‌شی پۆلیس له به‌ڵگه‌نامه‌ی شاره‌كه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نده‌ی كه بۆ هه‌ر 1000 كه‌س له شاره‌كه پێویستی به 1.7 پۆلیس هه‌یه و سه‌رۆكی پۆلیس-یش وه‌ك سه‌رۆكی كۆمیسیۆن-ێك ناوی بێت و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌كه‌وه دانرێت.

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆلیسی مه‌نیئاپلس یه‌كێك بوو له‌داواكاری خۆپیشانده‌رانی 2020 كه دیموكرات و لیبراڵه‌كانی ویلایه‌تی مینیسۆتا پاڵپشتیان ده‌كرد، ئه‌ویش دوای گیان له‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید به‌ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس مه‌نیئاپلس له 25ی ئایاری 2020.
به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وه‌ك ئیلهان عومه‌ر-ی نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م داوایه ده‌كات، به‌شكست هێنانی ئه‌م داوایه له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه پێچه‌وانه‌ی خواستی دیموكراته‌كان پێده‌چێت به زیانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی 2022 بۆ دیموكراته‌كان بشكێته‌وه.

هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی ئێن پی ئار، ده‌نگده‌رانی شاری بۆستن- ویلایه‌تی ماساچیۆستس، دوای 199 ساڵ ئه‌و رێسایه‌یان گۆڕی كه هه‌ر سپی پێست سه‌رۆكی شاره‌وانی (مایه‌ر)ی شاره‌كه‌یان بێت، له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 2ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) بۆ یه‌كه‌مین جار ژنێكی به‌ڕه‌گه‌ز تایوانی بووه سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه كه ئه‌ویش میشێل وۆ -ی ته‌مه‌ن 36 ساڵ-ی سه‌ر به دیموكراته‌كانه.
یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی ۆو داویه‌تی به ده‌نگده‌رانی دروستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كه له بۆستن بۆ دواناوه‌ندی و ناوه‌ندی.
كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز بڵاویكرده‌وه كه شاری دیترۆیت له ویلایه‌تی میشیگان گه‌وره‌ترین كۆمیونیتی عه‌ره‌بی لێیه، به‌ڵام هیچ كات ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی سیاسی و حكومی له شاری دیترۆیت بۆ كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز موسڵمان.

به‌پێچه‌وانه‌وه عه‌بدوڵڵا حه‌ممود كه په‌نابه‌رێكی لوبنانییه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكییه دوێنێ 3ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) په‌یامی سه‌ركه‌وتنی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری دیربۆرن-ی ویلایه‌تی میشیگان راگه‌یاند و بووه یه‌كه‌مین عه‌ره‌ب- ئه‌مه‌ریكی و موسڵمان له مێژووی ویلایه‌ته‌كه و توانی 55%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر گاری وۆرنچیك -ی سپی پێست كه 45%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
كه‌ناڵی ئێن بی سی یه سه‌رسوڕمانه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له شاری هاملتۆن -ی ویلایه‌تی ئۆهایۆ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه كوڕی په‌نابه‌رێكی هندی- تێبی-یه به‌ناوی ئافتاب بۆریفاڵ توانی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی رۆژی 2ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر سیاسییه‌كی به‌ته‌مه‌نی 82 ساڵ به‌ناوی د‌یڤید مان -ی سپی پێست.
هه‌روه‌ها تیرۆن گارنر بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆك شاره‌وانی ره‌شپێست له مێژووی شاری كانساس له ویلایه‌تی كانساس، یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی گارنر داویه‌تی به ده‌نگده‌رانی ئه‌وه‌یه كه به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاواندا ده‌كات و چاكسازی له دادوه‌ری ئابوری و خزمه‌تگوزاریی گشتیدا ده‌كات.
كه‌ناڵی فۆكس نیوز له به‌رنامه‌كانیدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه روویانداوه له هه‌ڵبژاردنی جیاوازی ره‌نگ و ره‌گه‌زی جیاجیا بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان ده‌رخه‌ری دوو راستییه كه ئه‌ویش هۆشیاری سیاسی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له ده‌نگدان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له‌سیستمی ئه‌مه‌ریكیدا شتێك هه‌بێت به‌ناوی راسیست كه دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی 2020 پێداگریان له‌سه‌ر ده‌كرد.