تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش: كورد قوربانی ده‌ستی تیرۆر بووه
"كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی تاوانه‌كانی داعش له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی یونیتاده"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كریستیان ریتچه‌ر، راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی نوێی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد UNITAD) كرد.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند، تیمی یونیتاد له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی تیمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رازین، كار‌و ئه‌ركه‌كانیان به پێی پێوه‌ر و ستانداردی جیهانیه.
راشیگه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی تاوانه‌كانی داعش له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی یونیتاده، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت، ده‌ربڕی.
روونیكرده‌وه، كورد قوربانی ده‌ستی تیرۆر و توندوتیژی بووه، دوا نمونه‌یان رێكخراوی تیرۆریستی داعش و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كانیان بووه ده‌رهه‌ق به گه‌لانی ناوچه‌كه و گه‌لی كوردستان به تایبه‌ت، بۆیه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تیرۆریستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه.
ئاماژه‌یپێكرد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دادگایی كردنی تاوانباران و تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی دادگاییكردنیان بۆ تیمی یونیتاد خسته‌ڕوو.
جه‌ختیكرده‌وه، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له سه‌رۆكی تیمی یونیتاد كرد پالپشتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
.jpg)