ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی راده‌ستی عێراق كرد
"رۆڵی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری، ده‌گۆڕێت"

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا 2100 باری پڕ له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و 1800 ئۆتۆمبێل و به‌رزكه‌ره‌وه و به‌له‌می بچووك و تانكه‌ری راده‌ستی عێراق كرد.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی راده‌ستی سوپای عێراقی كرد، چونكه له داهاتوودا رۆڵی ئه‌وان له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری ده‌گۆڕێت.
له‌مباره‌یه‌وه قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی، كۆبوونه‌وه، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كشانه‌وه‌ی سوپای هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق و گۆڕینی ئه‌ركیان بۆ راوێژكاری، كرا.
راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، له كۆتایی ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای عێراقدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و لێدانی بنكه و باره‌گاكانیان.
