5 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په تێده‌په‌ڕێت
هه‌ده‌په: ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش و پهرلهمانتارنمان وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران

K24- دیاربه‌كر:
پێنج ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەڵاحەدەین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هەدەپە" و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە تێپەڕی، کە لە 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 دەستگیرکران.
له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ساڵیادی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و پەرلەمانتارانی هه‌ده‌په لە دیاربەکر، زیاد جه‌یلان، هاوسه‌رۆكی لقی دیاربه‌كری ئه‌و حزبه دووپاتیكرده‌وه، هەڵمەتەکەی 4ی تشرینی دووەم وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بوو له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران دژی ئیرادەی گەلی کوردستان بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: "ویستییان له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردن بمانترسێنن، به‌ڵام ئێمه به بڕیار له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی توركیا، كه له ساڵی 2016 ده‌میرتاش و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه‌ی ده‌ستگیركرد.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، له كاتی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی هه‌ده‌په له دیاربه‌كر، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا رێكاری توندیان له ته‌واوی كوچه و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره گرتبووه‌به‌ر.
له 4ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2016، هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی ئه‌وكاتی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" و 11 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده‌ستگیركران، له‌كۆی ئه‌و 11 په‌رله‌مانتاره‌ش 9ـیان زیندانی‌كران، كه تا ئێستاش ده‌میرتاش، یۆكسه‌كداغ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه ئازاد نه‌كراون.
H.B