له به‌لجیكا ئه‌و پۆلیسه‌ی منداڵێكی كوردی كوشت سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه
له به‌لجیكا ئه‌و پۆلیسه‌ی منداڵێكی كوردی كوشت سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی به‌لجیكا سزای هه‌ڵپه‌سێردراوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی له 12 مانگه‌وه بۆ 10 مانگ كه‌مكرده‌وه، كه ته‌قه‌ی له پاسێكی بچووك كردبوو و له ئاكامدا منداڵێكی په‌نابه‌ری كورد گیانی له‌ده‌ستدابوو.
مه‌ودا، ته‌مه‌نی ته‌نیا 2 ساڵ بوو، ئه‌و كاته‌ی له ئایاری 2018دا له رێی قاچاغچییهوه خێزانه‌كه‌یان به پاسێكی بچووك له به‌لجیكاوه ده‌یانویست بچنه به‌ریتانیا و پۆلیسی به‌لجیكا ته‌قه‌ی لێ‌كرد و به‌و هۆیه‌وه فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
گیانله‌ده‌ستدانی مه‌ودای دوو ساڵه، بووه دۆسییه‌یه‌كی ئابڕووبه‌رانه بۆ پۆلیسی به‌لجیكا و زۆرێك له رێكخراوه‌كانی به‌رگریكردن له مافی په‌نابه‌ران و مافی مرۆڤ له سه‌ری هاتنه ده‌نگ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی روویداوه، یه‌كێكه له‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی كۆچی نایاسایی و چاره‌نووسی په‌نابه‌ران بووه‌ته‌وه.

ئه‌فسه‌ری پۆلیس، ڤیكتۆر مانوێڵ جاسینتۆ گۆنكالۆس ته‌مه‌ن 49 ساڵ، له مانگی شوباتی رابردوودا تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له پاسێكی بچووكی په‌نابه‌رانی به‌سه‌ردا ساغ كرایه‌وه و دادگا سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكردن و پێبژاردنی 400 یۆرۆی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادگا سزای به‌ندكردنه‌كه‌ی بۆ 10 مانگ كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام پێبژاردنهكهی وه‌ك خۆی هێشته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره له به‌رده‌م دادوه‌ره‌كاندا وتوویه‌تی: ته‌نیا مه‌به‌ستی بووه ئۆتۆمبێله‌كه بوه‌ستێنێت، مه‌به‌ستی كوشتنی كه‌س نه‌بووه و رووداوه‌كه پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه.
پارێزه‌ری ئه‌و ئه‌فسه‌ره له به‌رده‌م دادگا داوای كرد، ته‌واوی سزاكه له‌سه‌ر مۆكیله‌كه‌ی لاببرێت، به‌ڵام دادگا داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه و ته‌نیا به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك له سزاكه رازی بوو.
له به‌لجیكا گرووپێكی فشار بۆ داواكردنی دادپه‌روه‌ری بۆ دۆسییه‌ی مه‌ودا به‌رگری له قوربانییه‌كه ده‌كه‌ن و گرووپه‌كه به ناوی "دادپه‌روه‌ری بۆ مه‌ودا" كارده‌كات و له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێته پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان، كه توندوتیژی زیاد له راده و پێویست به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران به‌كاربهێنن.

دایك و باوكی مه‌ودا، له 2015دا عێراقیان به‌ره‌و ئه‌وروپا به رێگه‌ی قاچاغ به‌جێهێشتووه و ئه‌وان گه‌یشتبوونه به‌لجیكا و ده‌یانویست به‌ره‌و به‌ریتانیا بڕۆن، به‌ڵام ئه‌وان مه‌ودای ته‌مه‌ن دوو به‌هاریان له‌ده‌ستدا و به هۆی ره‌وشه مرۆییه ناسكهكهیانهوه، به‌لجیكا مافی په‌نابه‌ری مرۆیی پێیان به‌خشی.
دۆسییه‌ی مه‌ودا بووه‌ته رۆژه‌ڤی رایگشتی له به‌لجیكا و پشتیوانییه‌كی زۆری لێده‌كرێت، كه‌سانی وه‌ك پینك فلۆید و رۆجێر واترزی گۆرانیبێژ و كێن لۆخ، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی پشتیوانی له دادپه‌روه‌ری بۆ مه‌ودا ده‌كه‌ن.
فهرهنساییهكانیش هاوكاری به‌لجیكایان كردووه له پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌دا، به‌و پێیه‌ی كاتێك په‌نابه‌ره‌كان به‌و پاسه بچووكه له باكووری فه‌ره‌نساوه له مانگی ئایاری 2018 به‌ڕێكه‌وتبوون بۆ به‌لجیكا، لێكۆڵه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كان ئامێری ده‌ستنیشانكردنی شوێن ناسراو به "GPS" یان پێوه لكاندبوو.

كاتێك پاسه بچووكه‌كه گه‌یشتبووه به‌لجیكا، پۆلیس نه‌یانزانیبوو، ئه‌و ئۆتۆمبێله پێشتر خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه له لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نسا و بۆیه كاتێك ویستیان رایبگرن و له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای باشووری برۆكسل ته‌قه‌یان لێ‌كرد و له ئاكامدا ئه‌و منداڵه كورده گیانی له‌ده‌ستدا.




سه‌رچاوه: فرانس پرێس