به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
رۆژی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه له‌م كاتانه مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه له كاتژمێر 2:00ی دوا نیوه‌ڕۆ تا 6:00ی ئێواره مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه، كه سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەك - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (07/11/2021) تا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی(11/11/2021) به ئێواران مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەڕۆ تا (6:00)ی ئێوارەیە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە کاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بە مەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان.
H.B