شوێنه‌واری هه‌رێم: چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵكۆڵین و رووپێو ده‌كرێن
"گرێبه‌سته‌كه له نێوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی و مۆزەخانەی نەتەوەیی هونەری ئاسیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئیمزا كرا"

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، رێورەسمی واژووکردنی گرێبەستی بەخشینی مۆڵەتی پرۆژەی شوێنەواری، بۆ روپێوكردنی ناوچه‌ی قەرەداخ و هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە هەردوو (گردی بان قەڵا و گرد نەوت)، به‌ڕێوه چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار رایگه‌یاند، گرێبه‌سته‌كه له نێوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی و مۆزەخانەی نەتەوەیی هونەری ئاسیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئیمزا كرا.
ئاماژه‌یپێكرد، رێوره‌سمه‌كه بە ئاماده‌بوونی ئەنتۆنیتا کەتانزیرتی، نوێنه‌ری مۆزەخانەی نەتەوەیی هونەری ئاسیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا و بەرێوەبەری گشتی شوێنەواری سلێمانی، به‌ڕێوه چوو.
