حه‌لبووسی پیشوازی له شاندی پارتی كرد
له دیمانه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئاڵوگۆڕ كران

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم پێشوازی له شاندی دیموكراتی كوردستان كرد، كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ڵوێست و دیدوبۆچوونیان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی حه‌لبووسی، له دیمانه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كرا و بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئاڵوگۆڕ كران.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تاوتوێكردنی لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان له قۆناغی داهاتوودا به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شاندێكی پارتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی را و بۆچوونه‌كانی لایه‌نه عێراقییه‌كان به سه‌ردانێك له به‌غدایه و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ردانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رچاوڕوونی و قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی عێراق و دواتر به تێڕوانینێكی گشتییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی دیدار و گفتوگۆكان بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی و ته‌نانه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بخه‌نه‌ڕوو، دواتر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و تێگه‌یشتنه، هه‌وڵ بدرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی له نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌نجامبدرێت و پاشان هه‌ندێك بڕیار بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان بدرێن.
H.B