حكومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ پشێوییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز پێكده‌هێنێت
به‌هۆی پشێوییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا 346 كه‌س برینداربوون

K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی عێراق لیژنەیەك بۆ لێکۆڵینەوە لە دروستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکده‌هێنێت، كه به‌هۆی پێكدادانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون.
مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە دورستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکبهێنرێت، کە حەشدی شەعبیش تیاییدا ئەندام بێت، هاوکات قەرەبووی زیانلێکەوتووانیش بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای دانەبەخۆداگرتنی لەسەرجەم لایەنەکان و رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە کرد.
بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانیانیش، کەسێک کوژراوە و 346 کەسیش برینداربوون، 275 لە هێزە ئەمنییەکان و 71 خۆپیشاندەر، برینی ژمارەیەکییان سەختە.