تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لە بانە راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ناكرێته‌وه
كۆڵبه‌ره‌كه 3 رۆژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه كوژراوه

K24 - هه‌ولێر:
سێ رۆژە تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی بانەیە و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه بە کەسوکاری نەدراوەتەوە، كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به ده‌ستڕێژی گوللـه كوژرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووتەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی کانی سێفی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی "محەمەد خودایی"، تەمەن 28 ساڵ، شەوی پێنجەشەم لە سەر هەینی لە سنووری ناوچەی سارداوی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوویانە.
هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە ئاشكرایكرد، ئەو گەنجە کۆڵبەرە بە چوار فیشەک پێکراوە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە، دواتر تەرمەکە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی له بانە و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.