داعشێكی رووسی له كۆڵۆمبیا ده‌ستگیركرا
له رووسیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، تۆمه‌تباره به‌وه‌ی هه‌وڵی دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستی داوه و له سووریاش شه‌ڕی كردووه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی كۆڵۆمبیا بڵاویانكرده‌وه، به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعشه‌وه، كه‌سێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك رووسییان له فڕۆكه‌خانه‌ی بۆگۆتای پایته‌خت ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆڵۆمبیا له فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌سێكیان به‌ناوی "ڤلادیمێر تارانیتك" ناسیوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، له مۆسكۆش داواكراو بووه، به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
وه‌ك پۆلیسی كۆڵۆمبیا باسی كردووه، مۆسكۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركردووه، كه له توركیا و سووریاوه گه‌شتی بۆ چه‌ندین وڵات كردووه و هه‌وڵی دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستی داوه.
ئه‌و هاووڵاتییه رووسییه له فڕۆكه‌خانه‌ی بۆگۆتا ده‌ستگیركراوه، كاتێك فڕۆكه‌كه‌ی له‌وێ نیشتووه‌ته‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا ویستوویه‌تی له ئیستانبوله‌وه بچێته گواتیمالا. دوای ده‌ستگیركردنیشی پۆلیسی كۆڵۆمبیا رێكاره‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تارانیتكی به مۆسكۆ ده‌ستپێكردووه و ئێستا له په‌یوه‌ندیدان.
ئه‌و پیاوه پێشتر له ریزی "سوپای موهاجرین و ئه‌نسار"، بووه له ساڵی 2013، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه، زۆربه‌ی چه‌كداران په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، گومان ده‌كرێت ڤلادیمێر تارانیتك، كه له ریزی چه‌كداران به "عه‌لی عه‌لی" ناسرابوو، له ریزی داعش وه‌ك چه‌كدارێكی بیانی جه‌نگابێت.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت