ئاكار ناوچه‌كانی هاوسنووری ئێرانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

له‌و سه‌ردانه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی سوپای توركیا، یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگرییان كردووه‌.

خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا
خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی هێڵی سنووری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێرانی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی سوپای توركیا، یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگرییان كردووه‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك ئه‌ركان، یه‌شار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی موسا ئوسور، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی عه‌ندنان ئوزبال، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی حه‌سه‌ن كوچوك ئه‌كیازی به‌شدار بوون و به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كێشه‌كانی هێڵی سنووریی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كۆڵییه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی ره‌سمیی توركیا له‌ باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌ چوونی شانده‌ باڵاكه‌ بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ