زاخارۆڤا بۆ پۆڵه‌ندا: ئێوه به‌شداربوون له وێرانكردنی عێراق و ئێستاش په‌نابه‌رانی وه‌ربگرن
پۆڵه‌ندا سه‌رقاڵی ته‌له‌به‌ندكردنی سنوور و داخستنییهتی به ته‌واوه‌تی به رووی ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانه‌ی له بیلاڕووسیاوه روویان له وڵاته‌كه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی پۆڵه‌ندای دایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی بیلاڕووسی كردبوون، گوتی: ئێوه به‌شداربوون له وێرانكردنی عێراق، ئێستاش فه‌رموون په‌نابه‌رانی عێراقیی وه‌ربگرن.
زاخارۆڤا له رێی چه‌ناڵی خۆی له تیلیگرام، له وه‌ڵامی پۆڵه‌ندادا نووسیویه‌تی: باشتره سیاسییه‌كانی پۆڵه‌ندا، ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌ت بۆ بیلاڕووس ده‌نێرن، ئه‌وه‌یان له یاد بێت، كه وارشۆ، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له وێرانكردنی عێراقدا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: دوو هه‌زار سه‌ربازی پۆڵه‌ندی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له پێناو "دیموكراتی"دا چوونه عێراقه‌وه.
زاخارۆڤا ئه‌وه‌شی وتووه: ئه‌و عێراقییانه به خه‌ونیش بیریان له‌وه نه‌كردبوویه‌وه رۆژێك وه‌ك په‌نابه‌ر بچنه پۆڵه‌نداوه، ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌ژیان پێش ئه‌وه‌ی شاڵاوی دیموكراته بێزراوه‌كان روویان لێ بنێت، ئایا ئێستا پۆڵه‌ندا ئاماده ده‌بێت لانیكه‌م هێنده‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه به‌شداربووه‌كانی له شه‌ڕدا، په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت؟
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا، ئانجی دودا، داوایكرد، هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كانی سنووری پۆڵه‌ندا و بیلاڕووسیا.
پۆڵه‌ندا سه‌رقاڵی ته‌له‌به‌ندكردنی سنوور و داخستنییهتی به ته‌واوه‌تی به رووی ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانه‌ی له بیلاڕووسیاوه روویان له وڵاته‌كه كردووه.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی ده‌سته ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند، توانیویانه رێگه له هه‌وڵێكی فراوانی سنوور به‌زاندن بگرن، كه ده‌یان په‌نابه‌ر له سنووری بیلاڕووسیاوه ویستوویانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه بیلاڕووسیا له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا كارتی په‌نابه‌ران به‌كارده‌هێنێت.
پێشتر له عێراقه‌وه هه‌زاران كه‌س بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا روویان له بیلاڕووسیا كردووه و ئێستا به‌شێكیان له ناوچه سنوورییه‌كان و له ناو دارستانه‌كاندا گیریان خواردووه و له ره‌وشێكی مرۆیی ناهه‌مواردان.
سه‌رچاوه: RT