وەزارەتی دارایی له بارهی مووچهی پاشهكهوتكراو روونكردنهوه دهدات
"خەرجکردنی جیاوازی ئەو موچە و دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە"
K24 – ههولێر:
سەبارەت بە ڕێنمایی ژمارە (16)ـی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان روونكردنهوهیهكی بڵاو كردهوه.
ئهمهش دهقهكهیهتی:
مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو مووچە و دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە.
ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (موچە و دەرماڵەکان)ـیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەو مانگانە بەستراوە کە موچە تێیدا پاشەکەوت کراوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020.
لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان