پۆلیسی هه‌ولێر سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات

"ڕێکكاری یاساییان بەرامبەر ئه‌نجام ده‌ده‌ین"

هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 – ھەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەینەوە کە پەیج یان ئەکاونت بە ناوی پۆلیسی هەولێر دابنێن، ڕێكکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و تووشی سزای یاسایی دەبن.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

ماوەیەکە چەندین پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی پۆلیسی هەولێر و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دانراون، کە یەکێکیان بە ناوی (104).

بۆ بەرچاوڕوونیی هەموو لایەک، هیچ بەشێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پەیج یان ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان نییە، تەنها پەیجی (HAWLER POLICE) پەیجی فەرمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرە.

لێرەوە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەینەوە کە پەیج یان ئەکاونت بە ناوی پۆلیسی هەولێر دابنێن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و تووشی سزای یاسایی دەبن.

Fly Erbil Advertisment