كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و له ناوچه‌یه‌كی كوردستان به‌فر ده‌بارێت
پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نيمچه هه‌ور بێت
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پله‌ی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن و ئه‌مشه‌و له ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایگەیاند، "پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نيمچه هه‌ور بێت و له هه‌ندێ ناوچه هه‌ورى ته‌واوبێت له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه باران له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات (هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى) باكوورى رۆژهه‌ڵات و به‌شێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان و بارينى كه‌مێك نمه باران له ناوچه شاخاويیه‌كانى هه‌ولێر و بارينى كه‌مێك به‌فر له حاجى ئۆمه‌ران.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی (12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه پێشبینی كردووه، كه ئاسمان نيمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه باران له ناوچه شاخاویيه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم و پله‌كانى گه‌رما به (2-4) پله نزمتر ده‌بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ".