یه‌كێتی ئه‌وروپا: هه‌رگیز رێگه به‌هاتنی ئه‌و كۆچبه‌رانه ناده‌ین كه له‌سه‌ر سنووره‌كان گیریان خواردووه
گوته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا: پێویسته ئه‌و خه‌ڵكه به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێندرێته‌وه وڵاته‌كانیان.. بێلاڕووس ئه‌و خه‌ڵكه بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت

K24- هه‌ولێر:
لە بارەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس گیریان خواردووه، گوتەبێژی بەرەپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، هەرگیز یەکێتی ئەوروپا ئەو کۆچبەرانە وەرناگرێت و پێویستە وڵاتی بێلاڕووس ئەو کۆچبەرانە به سه‌لامه‌تی بگەڕێنێتەوە وڵاتەکانی خۆیان.
پیته‌ر ستانۆ، گوته‌بێژی جۆزیپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: ئه‌وه‌ی له سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا ده‌بینین، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه، یه‌كه‌م: ئێمه ده‌بینین كه مرۆڤه‌كان وه‌ك ئامرازێك بۆ ململانێی سیاسی به‌كارهێنراون، ئه‌مه‌ش دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه مرۆییه‌كانه.
هه‌وره‌ها گوتی: هه‌ندێك هێز هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ململانێ سیاسییانه دوور بخرێنه‌وه، كه له راستیدا هه‌میشه له‌و ناوچانه ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار و دیكتاتۆر هه‌بووه و له دژی مافه‌كانی مرۆڤ بوونه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئێستا خه‌ڵكێك له‌و ناوه‌دا بووه‌ته قوربانی، كه خه‌ڵكی كوردستان، عێراق، سووریا، ئه‌فغانستان و وڵاتانی دیكه‌ن و ئه‌وان له‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن رژێمی بێلاڕووسه‌وه به‌كارهێنراون و بوونه‌ته قوربانی، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی سیاسی خۆیان بپێكن و فشاریان ده‌خه‌نه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو پۆڵه‌ندا، له‌كاتێكدا رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خاكی بێلاڕووس پێیان ناده‌ن، كه ئه‌وه كارێكی نامرۆییانه‌یه و پێویسته بوه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌كرێت، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێته ده‌نگ، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ فشارخستنه سه‌ر بێلاڕووس، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت.
گوته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، ئێمه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ستمان به گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه بدۆزینه‌وه، تاكو رێگری له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی بێلارووس بكه‌ین، كه خه‌ڵك وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ مه‌رامه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت، ئێمه‌ش له هیچ سزایه‌ك سڵ ناكه‌ینه‌وه، كه شایه‌نی ئه‌و ره‌فتاره‌ی بێلاڕووس بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له رژێمی بێلاڕووس ده‌كه‌ین، رێگه به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بچن، كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوازێكی نایاساییه، رێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه بۆ ناو ئه‌وروپا پێیان نادرێت و بێلاڕووسیش رێگه‌یان پێ نادات بگه‌ڕێنه‌وه ناو خاكه‌كه‌ی.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئێمه ناتوانین رێگه‌ی هاتنه‌ناو خاكی ئه‌وروپا به‌و په‌نابه‌رانه بده‌ین، كه له‌لایه‌ن سیسته‌مێكی دیكتاتۆریی وه‌ك وڵاتی بێلاڕووسه‌وه به شێوازێكی نایاسایی بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارهێنراون، ئه‌مه دژی هه‌موو بنه‌ما و یاسا به‌ركاره‌كانه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه ده‌بێت، كه ئه‌و خه‌ڵكه به‌سه‌لامه‌تی و به‌بێ ئه‌وه‌ی ببنه قوربانی، بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.
H.B