هاتوچۆی عێراق: له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه تابلۆكانی ئۆتۆمبێل نوێده‌كرێنه‌وه
"به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مجاره تابلۆی ئه‌ڵمانی دیاریكراوه"

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ـه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
لیوا تاریق ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، ده ساڵ جارێك تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كان له عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه به‌رده‌وام ده‌بین، بۆیه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌ست به‌م پڕۆسه‌یه ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییه به گوێره‌ی رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه سه‌ره‌تای ساڵی 2022 ده‌ست به‌م گۆڕانكارییه ده‌كرێت.
جه‌ختیكرده‌وه، به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مجاره تابلۆی ئه‌ڵمانی دیاریكراوه، ئه‌مه‌ی رابردوو له‌مه‌ودوا به‌كار نایه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی عێراق ئاماژه‌یپێكرد، نزیكه‌ی 7 ملیۆن 26 هه‌زار و 106 ئۆتۆمبێل له عێراقدا هه‌یه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.