پۆلێكى ديكه‌ى ژنانى رۆژئاوا خولى راهێنانى سه‌ربازى ته‌واو ده‌كه‌ن
پۆلێكی دیكه‌ی ئافره‌تانی رۆژئاوای كوردستان له فێرگه‌ی مه‌شقی زێره‌ڤانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان له لایه‌ن راهێنه‌رانی ئیتالیا پێبه‌خشرا.
K24 – هه‌ولێر:
پۆلێكی دیكه‌ی ئافره‌تانی رۆژئاوای كوردستان له فێرگه‌ی مه‌شقی زێره‌ڤانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان له لایه‌ن راهێنه‌رانی ئیتالیا پێبه‌خشرا.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، لیوا عەزیز وه‌یسی له رێگەی كوردستان 24 داوا له هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات رێگری له‌و هێزانه نه‌كەن، چونكه ئامانجیان پاراستنی وڵاته‌كه‌یانه.
فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئیتالیاش پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كاته‌وه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و فێرگه‌ی مه‌شقی زێره‌ڤانی، ئه‌مه جاری دووه‌مه، به‌شێوه‌ی ته‌كنیكی تازه راهێنان به ئافره‌تانی رۆژئاوا ده‌كات، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیش داوا له هێزه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات رێ له‌و هێزانه نه‌گرن كه له‌لایه‌ن هاوپهیماناوه بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان پیبه‌خشراوه.