مەلا بەختیار: سبه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال هه‌موو شتێك ده‌ڵێم
"هیچ کەس چاوەڕێی گۆڕینی هەڵوێستەکانم لێ نەکات"

K24 - هه‌ولێر:
مەلا بەختیار، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، لە دوای کۆنگرەی چواری حزبەکەی وای لێهاتووە خەڵك هەوڵی لەنێوبردنی هاوسەنگەرەکانی بدات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سبه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری مام كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات و هه‌موو شتێك ده‌ڵێت.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێویستە چارەنووسی هەرێمی کوردستان وەك بیلبیلەی چاومان بپارێزین و دووپاتیشی کردەوە، هیچ کەس چاوەڕێی گۆڕینی هەڵوێستەکانم لێ نەکات و وه‌كو ساڵانی پێشوو ده‌مێنمه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به ژه‌هرخواردكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوسهنگهرهكانیهوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌ڵامی ئه‌مه هه‌ڵده‌گرم و سبه‌ی كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر مه‌زاری مام قسه ده‌كه‌م.
گوتیشی: به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌رده‌وام له دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و پشتیوانی خه‌ڵكی ناڕازیش ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناخی میلله‌ت به‌رامبه‌ریان بریندار بووه، به چاوێكی كراوهشهوه ره‌خنه له هه‌موو به‌دكارییه‌ك ده‌گرین.