روانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانیاری و دیموكراتی داده‌مه‌زرێت
ئامانج لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری میدیایی ده‌بێت له سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیادا

K24 – هه‌ولێر:
43 وڵاتی جیهان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆڕبه‌ندی پاریس بۆ ئاشتیی بڕیاریان دا، روانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانیاری و دیموكراتی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا دابمه‌زرێنن.
ئه‌و دامه‌زراوه نوێیه ئامانج لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری میدیایی ده‌بێت له سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیادا.
كریستۆڤ دیلوار، سكرتێری گشتیی رێكخراوی په‌یامنێرای بێ سنوور پێشنیازی درووستكردنی ئه‌و روانگه‌یه‌ی كردووه و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر وڵاتێك هه‌ڵسه‌نگاندنی روونی هه‌بێت و به‌شدار بێت له كاركردن له جیهانی ژماره‌ییدا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیموكراتیزه‌كردن هه‌بێت.

گوتیشی: ئامانجی پڕۆژه‌كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه كه له‌ناو سیسته‌مه دیموكراتی و سهركوتكارهكاندا ته‌كنۆلۆژیا بۆ لاوازكردنی دیموكراتی.
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری شوشانا زوبۆڤ، له ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی زانكۆی هارڤارد و سكرتێری گشتیی پێشووی رێكخراوی هاوكاری و گه‌شه له بواری ئابووری، ئه‌نخیل گۆریا و رۆژنامه‌نووسی فلیپینی ماریا ریسا، كه نۆبڵی ئاشتیی هه‌یه پێكدێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه نوێیه‌كه.
شوشانا زوبۆڤ، گوتیشی: ئه‌و دامه‌زراوه نوێیه خه‌ڵك رۆشنبیر ده‌كات و وای لێده‌كات چاوی بكاته‌وه و هاوكاری حكومه‌ته‌كانیش ده‌كات له رووی توێژینه‌وه‌ی زانستیی و به‌هێزكردنی گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی پرسه‌كانه‌وه.
ماریا ریسا، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: دیموكراتی به ده‌ست ڤایرۆسی درۆوه ده‌ناڵێنێت و خه‌ریكه ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه، بۆیه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌یری هه‌موو ئه‌و شتانه بكات، كه له سه‌كۆ تهنكنۆلۆجییهكان ده‌گوزه‌رێت.

سه‌رچاوه: فرانس پرێس