له 6 مانگی رابردوودا زیاتر له هه‌زار كۆچبه‌ری كورد له چوونیان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه
سروه ره‌سووڵ: سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نایان بۆ بردبوو به‌و شێوه‌یه نه‌بوو كه پیشبینییان بۆی ده‌كرد بۆیه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان دا

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌ولێر له‌باره‌ی دۆخی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان گوتی: جگه له 700 هه‌زار ئاواره، زیاتر له 250 هه‌زار په‌ناریش له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه به هه‌ردووكیانه‌وه ژماره‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌سه و ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵه له هه‌رێمی كوردستان شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به كۆچكردنی گه‌نجانی كوردیش بۆ ده‌ره‌وه ئاشكرایكرد: زۆرێك له‌وانه‌ی له ساڵانی رابردووش كۆچیان كردبوو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان.
سروه ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: دوای تێكچوونی دۆخی سووریا و هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق و سووریا، له ساڵی 2014 هه‌رێمی كوردستان سنووره‌كانی به‌ڕووی ئاواره و په‌نابه‌راندا كرده‌وه، ئه‌وكات 2 ملیۆن كه‌س روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌رچه‌ند دۆخه‌كه زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم جوانترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌وان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی كه تا ئێستا له هه‌رێم ماونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه بووه كه بارودۆخی ناوچه‌كانیان گونجاو نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان نه‌كردووه بۆ زه‌مینه‌سازی و گرێنتیكردنی دۆخی ناوچه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
سه‌باره‌ت به پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ وه‌رزی زستان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، سروه ره‌سووڵ گوتی: ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌سازین، ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر و حكومه‌تی هه‌رێم، زیاد له ئه‌ركی خۆمان به‌رامبه‌ر به ئاواره و په‌نابه‌ران به‌جێ گه‌یاندووه و هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم بۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه و زیاتر له 70%ی پێداویستییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، ئێستا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی دیكه‌ی خستووه‌ته سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌وه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوانه‌وه بۆیان ده‌كرا، ئێستا كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی حكومه‌ت.
دووپاتیشیكرده‌وه، تا ئێستاش رۆژانه حاڵه‌تی نوێمان بۆ دێن و لێره و له‌وێ به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی هه‌ندێك له ناوچه‌كان، خه‌ڵك ئاواره ده‌بێت و په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن و گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ئاواره و په‌نابه‌رێك به زۆره‌ملێ نانێرێته‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی.
سه‌باره‌ت به كۆچی گه‌نجانی كوردیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه ئێستا به سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه، گوتی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجامدراوه و ئێستاش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و پرسه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین.
هه‌روه‌ها گوتی: راسته كۆچكردن هه‌یه، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستمانن، ته‌نها له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا، زیاتر له هه‌زار هاووڵاتیی و خێزانی كورد كه روویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردبوو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، كه زۆربه‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه بووه، چونكه وه‌ك خۆیان رایانگه‌یاندووه، سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نایان بۆ بردبوو، به‌و شێوازه نه‌بووه كه پێشبینییان بۆی كردبوو، بۆیه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه.
H.B