پەیجێکی فەرمی یەکێتی هاککرا
"هەرپۆستێکی نەشیاو بڵاوکرایەوە، دوورە لە راوبۆچوونی ئێمە"

K24 – هەولێر
پەیجی فەرمی یەکێک لە مەکتەبەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاککرا، لە روونکردنەوەیەکیشدا دەڵێن هەر بابەتێک لەو پەیجە بڵاوبکرێتەوە دوورە لە راوبۆچوونی ئەوان.
بەشی راگەیاندنی مەکتەبی کاروباری کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکان-ی یەکێتی لە راگەیەندراوێکی دا ئاشکرای کرد پەیجی فەرمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاککراوە و ئاماژە بەوەشکراوە: "تا ئەم ساتە پەیجەکە وەرنەگیراوەتەوە بۆیە ئەگەر هەرپۆستێکی نەشیاو بڵاوکرایەوە، دوورە لە راوبۆچوونی مەکتەبی کاروباری کۆمەڵایەتی پێکهاتەکان".
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هاککرا.