68 زیندانی له گرتووخانه‌یه‌كدا كوژران
"شه‌ڕه‌كه له نێوان مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه روویداوه"

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی توندوتیژی له ناو گرتووخانه‌ی "لیتورال" له ئیكوادۆر، 68 زیندانی كوژران و 20 دیكه‌ش بریندار بوون، ده‌سه‌ڵاتدارانی گرتووخانه‌كه ده‌ڵێن شه‌ڕه‌كه له نێوان مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه روویداوه.
چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه، ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له كوژراوه‌كان له گۆڕه‌پانی گرتووخانه‌كه كه‌وتوون و سووتێنراون.

گرتووخانه‌ی "لیتورال" ده‌كه‌وێته شاری جویاكیل له باشووری ئیكوادۆر، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و گرتووخانه‌یه، كه له مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا به‌هۆی ململانێی مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ر 119 كه‌س تێیدا كوژران و به‌هۆیه‌وه گرتووخانه‌كه خرایه ژێر چاودێرییه‌وه.
حكومه‌تی ئیكوادۆر رایگه‌یاند، توانیویانه به‌سه‌ر توندوتیژی و ئاڵۆزییه‌كانی گرتووخانه‌كه‌دا زاڵ بن، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كه ده‌یان خێزان وه‌ستاون، چاوه‌ڕوانی سۆراخی كه‌سوكاریانن له‌و گرتووخانه‌یه، ئه‌وان تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی به‌ندكراوه‌كانه‌وه نازانن.

جیرمۆ لاسۆ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه پێشتر حاڵه‌تی له‌ناكاوی بۆ 60 رۆژ له‌سه‌ر گرتووخانه‌كه‌دا سه‌پاند، كه حكومه‌تی داوای هاوكاری له سوپای وڵاته‌كه كرد، تا بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و گرتووخانه‌كه‌دا زاڵ بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، له‌دوێنێوه دادگای ده‌ستووری وڵاته‌كه رێگه‌ی له سوپا داوه، كه بچنه ناو گرتووخانه‌كه، له بری ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه چاودێری بكه‌ن.
