ئه‌مشه‌و لووتكه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین به‌ڕێوه ده‌چێت
"په‌یجین وێڕای سزاكانی سه‌ر تاران به گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران له جیهان داده‌نرێت"

K24 – هه‌ولێر:
له یاداشتێكدا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناردووه، داوا ده‌كات ئاستی كڕینی نه‌وت له ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه.
كۆشكی سپی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه كه له ئاستی جیهاندا كه‌مترین رێژه‌ی نه‌وت له ئێران بكڕن، ئه‌میش له پێناو به‌رده‌وامبوونی سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر تاران، كه له ساڵی 2012ـه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێنراوه.
ئه‌و یاداشته‌ی بایدن دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ شی جین بینگ سه‌رۆكی چین به ئۆنڵاین كۆده‌بنه‌وه، كاتێك په‌یجین وێڕای سزاكانی سه‌ر تاران به گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران له جیهان داده‌نرێت، كه ئاسته‌كه‌ی ده‌گاته 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شی جین بینگ سه‌رۆكی چین له لوتكه‌یه‌كی به‌هێزدا، ده‌رباره‌ی بازرگانی و مافی مرۆڤ و چالاكی سه‌ربازی دیدارێك به ئۆنڵاین ئه‌نجامده‌ده‌ن.
واشنتۆن و په‌یجین گفتۆگۆیه‌كی توند و كێبڕكێی خراپیان له نێواندا له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆڤید-19 تا ده‌گاته فراوانبوونی خۆپڕچه‌ككردنی چه‌كی ئه‌تۆمی چین.