له گه‌رمیان 14 كوڕ نزیكه‌ی حه‌فتا هه‌زار دۆلار له كچێك ده‌ستێنن
هه‌ر چوارده‌یان ده‌ستگیر كراوون

K24 – هه‌ولێر
كچێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاری كه‌لار،دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی كچێكی هاوڕێیه‌وه كوڕێك ده‌ناسێت، كوڕه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك گه‌نجی دیكه به‌م كچه ده‌ناسێنێت و دوای ئیستیغلالكردنی داوای پاره له كچه‌كه ده‌كه‌ن.
ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه به میدیاكان داوه و وێنه‌یه‌كی به كوردستان24 دراوه، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕیگه‌یاندووه" ئه‌و گه‌نجانه به‌هۆی ئیستیغلالكردنی كچه‌كه‌وه به‌رده‌وام داوای پاره‌یان لێكردووه و تا ئێستا (65700 ) دۆلاریان لێوه‌رگرتووه.
دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه سكاڵا تۆمار ده‌كات لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به فه‌رمانی دادوه‌ر 14 كه‌س ده‌ستگیر كراوون.
ئێستا به فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌موویان به مادده‌ی (456 ) له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ڕاگرتن ( توقیف ) یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه،ئه‌وه‌ی تا ئێستاش زانراوه بڕی ئه‌و پاره‌ی وه‌ریانگرتووه (65700 ) دۆلاری ئه‌مریكییه.