منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ لە ئیسرائیل ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن
زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س له ئیسرائیل ژه‌می سێیه‌میان وه‌رگرتووه

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س تا ئێستا ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، بڕیاریشمان داوه لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ ده‌ستپێبكه‌ین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆی (9) ملیۆن و (400) هەزار کەس لە دانیشتووانی ئیسرائیل، یەک ملیۆن و (200) هەزاریان منداڵن.
بەگوێرەی راپرسییەکیش، سەدا 27ی باوان، رێگە دەدەن منداڵەکانیان لە خوار تەمەن 12 ساڵەوە ڤاکسینی كۆرۆنا وەربگرن، بەڵام سەدا 33 رەتیدەکەنەوە و سەدا 40یش بڕیارییان نەداوە.
ئیسرائیل یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوو به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌رمانی فایزه‌ر، هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنای ده‌ستپێكرد، تا ملیۆنان ژه‌می ڤاكسنی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كۆمپانیایه داتاكانی له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤاكسینه‌كه له وڵاته وه‌ربگرێت.
له‌و ههڵمهتهیهدا دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه له 5.7 ملیۆن كه‌س دراوه له كۆی 9 ملیۆن كه‌س له ئیسرائیل، كه 80%یان كه‌سانی پێگه‌یشتوون، له هاوینی رابردووش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تی ژه‌می سێیه‌میان ده‌ستپێكرد، كه تا ئێستا زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س ئه‌و ژه‌مه پاڵپشتییه‌یان وه‌رگرتووه.
له ئیسرائیل پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به منداڵانی ته‌مه‌ن 12 تا 17 ساڵی ده‌درێت، به‌ڵام دوێنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل بڕیاری دا پێدانی ڤاكسین تا ته‌مه‌نی 5 ساڵی بێنێته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، پێدانی ڤاكسینی بۆ ته‌مه‌نی 5 بۆ 11 ساڵی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، تا ئێستا له ئیسرائیل زیاتر له ملیۆنێك و 340 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 8 هه‌زار و 140 تووشبووی ئه‌و په‌تایه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.