وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی دروست ده‌كرێت
"لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەنگاوە کرداریەکان دەستپێدەکەن و لەقۆناغی یەکەمیشدا شوێنی پرۆژەکە دیاری دەکرێت، دەست بە دروستكردنى يەكەكان دەكرێت"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای راسپاردنی لێژنەیەکی تايبەت لە لايەن بەرێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئايینى بۆ مەبەستی سەرپەرشتی کردنی پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەرانى كارگێرى لە پارێزگاكانی ھەرێمى كوردستان، بریکاری وەزارەت بە ياوەرى شاندێك سەردانی دەستەی وەبەرھێنانیان کرد، لە لایەن د. محمد شوکری، سەرۆکی دەستەى وەبەرھێنان پێشوازیکران.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەیەکدا میکانیزمی کرداری دروستكردنى پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆمامۆستایانی ئایینی (پێشنوێژ و وتار خوێنان) و فەرمانبەرانى كارگێرى تاووتوێ كرا.
راشیگه‌یاند، بەپێی رێنمایی و خاڵبەنديەكان لە لايەن ليژنەى ئاماژە پێكراو لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەكراون، دواتر دابه‌ش ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف روونیكرده‌وه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جەخت لە ئەنجامدانی پرۆژەکە ده‌كه‌نه‌وه، كە بە باشترین کوالێتی و شایستە و شوێنی گونجاو لە پارێزگاکانی ھەرێم دروست بكرێن، بە شێوەیەک كە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی‌دا بێت و گونجاو بێت لە گەڵ بارى داراييان.
ئاماژه‌یپێكرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەنگاوە کرداریەکان دەستپێدەکەن و لەقۆناغی یەکەمیشدا شوێنی پرۆژەکە دیاری دەکرێت، دەست بە دروستكردنى يەكەكان دەكرێت.
