ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: پێشنیاز كراوه رێبەرێکی وەبەرهێنانی گەشتیاری دروست بکرێت
"باس له دروستکردنی کۆمەڵگای گەشتیاریی سەردەمیانە كرا"

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گه‌شتیاری كۆبوونه‌وه.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان، جەخت لە سەر شێواز و میکانیزمی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری کرایەوە و باس له دروستکردنی کۆمەڵگه‌ی گەشتیاریی سەردەمیانە كرا، کە سەرجەم پێداویستی و خزمەتگوزاری بۆ گەشتیار لە خۆ بگرێت.
راشیگه‌یاند، تیشكخرایه سەر وەبەرهێنان لە جۆرەکانی گەشتیاری، بە تایبەت گەشتوگوزاری ئاینی.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار روونیكرده‌وه، بۆ ئاسانکاری وەبەرهێنانی گەشتیاری، پێشنیاز کرا رێبەرێکی وەبەرهێنانی گەشتیاری بە هاوبەشی دروست بکرێت، کە شوێن و زەوی و دیزاینی سەرەتایی پڕۆژەکانی گەشتیاری تێدابێت، هەروەها تیشکخرایە سەر پڕۆژەی تێکەڵی (میکس) لە نێوان گەشتیاری و نێشتەجێبوون.
ئاماژه‌یپێكرد، باس له‌و خاڵانه‌ش كرا كه ده‌بنه دروستكردنی ئاسانکاری لە رووی هاندانی وەبەرهێنان بە تایبەت بۆ پێدانی مۆڵەتی گه‌شتیاری و ئاسانكاریكردن له رایكردنی مامەڵە و کەمکردنەوەی رۆتین و بارگرانی به سه‌ر وەبەرهێن.
