سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عێراق دەكات
له دیدارهكهدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ كران

K24 - ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ چوارشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق كرد.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێگەچارەكان بۆ راستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تێپەڕاندنی تەحەددیات و پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەرەكانی ئەو دیدارە بوون.