یه‌كێتی ئه‌وروپا: كۆمه‌كی مرۆیی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین
700 هه‌زار یۆرۆی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به په‌له بۆ په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا ته‌رخان كرد

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 700 هه‌زار یۆرۆی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به په‌له بۆ په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا ته‌رخان كرد.
كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رایگه‌یاند، له‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه، بڕی 200 هه‌زار یۆرۆی ده‌درێت به لیژنه‌ی خاچی سووری بێلاڕووس، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی مرۆیی بگه‌یه‌نێته په‌نابه‌ران.
سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: كۆمیسیاری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری فریاگوزار و كۆمه‌كی مرۆیی، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بگه‌یه‌ندرێته په‌نابه‌ران.
هه‌زاران په‌نابه‌ری خه‌ڵكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا روویان له بێلاڕووس كردووه و ئێستا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رگای به روودا داخستوون.
سه‌رچاوه: RT