بومه‌له‌رزه‌یه‌ك توركیای هه‌ژاند
"ئیسته‌نبۆڵ هه‌ستی به‌م بوومه‌له‌رزه‌یه كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
ئیداره‌ی رووداوه‌كان و فریاگوزاری توركیا بڵاوی كرده‌وه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له كاتژمێر 3:40 ده‌قیقه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ به كاتی ئه‌م وڵاته، ویلایه‌تی دوزجه‌ی رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، بومه‌له‌زه‌كه به گوڕی 5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر بوو، قوڵی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 18.02 كیلۆمه‌تر بووه.
والی ویلایه‌تی دوزجه له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه ئاماژه‌یپێكرد، ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان وا نیشانده‌ده‌ن قوربانیی و زیانی ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
والی دوزجه ئاماژه‌یپێكرد، ئیسته‌نبۆڵ هه‌ستی به‌م بومه‌له‌رزه‌یه كردووه، تیمه‌كانیش چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی دیكه.