گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا: تكایه له رێگه‌ی دارستانه‌كانی بێلارووس مه‌یه‌نه وڵاته‌كه‌مان
"له ئه‌وروپا و پۆڵه‌ندا ده‌بێت كار بكه‌ی ئه‌وكات ده‌ژی"

K24 – هه‌ولێر:
لۆكاس جاسینا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا رایده‌گه‌یه‌نێت، بێلارووس په‌نابه‌ران دژی پۆڵه‌ندا به‌كار ده‌هێنێت، ئێمه وڵاتێكی ئه‌وروپاین كه موسڵمانان و كریستیان پێكه‌وه ده‌ژین، ئه‌وه‌ی به‌ره‌و وارشۆ دێت، ده‌بێت له رێگه‌ی ڤیزا و فڕۆكه‌خانه‌وه بێت، نه‌وه‌ك له رێگه‌ی جه‌نگه‌ڵه‌كانی بێلارووس.
لۆكاس جاسینا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له به‌ری بێلارووسن ده‌بێت مینسك هاوكارمان بێت تاوه‌كو هاوكاریی مرۆییان بگه‌ینینێ، پۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێت هاوكاری كۆچبه‌رانی به‌ری بێلارووس بكات.
جاسینا گوتی: له ئه‌وروپا و پۆڵه‌ندا ده‌بێت كار بكه‌ی ئه‌وكات ده‌ژی، به‌و كۆچبه‌رانه‌وه ده‌ڵێین، تكایه له رێگه‌ی دارستانه‌كانی بێلارووس مه‌یه‌نه پۆڵه‌ندا، ئه‌وكات به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین.
ماوه‌یه‌كه سه‌دان كۆچبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان بێلارووس و پۆڵه‌ندا گیریانخواردووه، پۆڵه‌ندا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه هیچ له‌و كۆچبه‌رانه وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرن.