كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كاره‌بایان كه‌م ده‌بێته‌وه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه‌
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه‌

K24 – هەولێر:

كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ناتوانن وه‌ك پێویست به‌شه‌ كاره‌بای خۆیان وه‌ربگرن.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری هه‌ریه‌ك له‌ (سۆران، چۆمان، رواندوز، مێرگه‌سوور، خه‌لیفان، هه‌ریر و بالیسان) ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ناتوانن وه‌ك پێویست به‌شه‌ كاره‌بای خۆیان وه‌رگرن.

واته‌ كاره‌باكه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕینی هێڵی 132 كه‌ی ڤی شه‌قڵاوه‌-چوارقوڕنه‌، له‌گه‌ڵ دانانی تاوه‌ری 132 كه‌ی ڤی.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر

Fly Erbil Advertisment