دوو كه‌س له‌سه‌ر شوێنی پارككردنی ئۆتۆمبێل كوژران
پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و دوو كه‌س له‌سه‌ر شوێنی پارككردنی ئۆتۆمۆبێل له گه‌راجی یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی هه‌ولێر كوژراون.
له روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، دوای ئەوەی ئەمشەو رێکەوتی 18/11/2021 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە، کە شەڕێك لە شەقامی (100 مەتری) نزیك فڕۆکەخانە روویداوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەك کوژراون.
تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی رووداوه‌كه‌ن و دوای لێکۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.