وارشۆ: رووسیا هۆكاری رووداوه‌كانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندایه
"تا ئێستا 10 كۆچبه‌ر له سنووره‌كانی نێوانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیانیان له ده‌ستداوه"

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی و كورد، له چوونه ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له رێگه‌ی بێلاڕووسه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، كاتێك له كۆی 7000 كۆچبه‌ر 5 هه‌زاریان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
وڵاتانی ئه‌وروپا لۆكاشینكۆیی سه‌رۆكی بێلاڕووسییان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه كۆچبه‌رانی وه‌ك چه‌كێك دژی ئه‌وروپا به‌كار هێناوه.
ئاژانسه میدیاییه‌كانی پۆڵه‌ندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا 10 كۆچبه‌ر له سنووره‌كانی نێوانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیانیان له ده‌ستداوه، له نێویاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن 1 ساڵان له‌ناو دارستانه‌كانی بێلاڕووس گیانی سپارد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌یڤید ساسۆلی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆڤایه‌تییه‌ی كه به كۆچبه‌رانه‌وه ده‌كرێت بوه‌ستێندرێت، ئه‌مه‌ی له سنووره‌كان ده‌گوزه‌رێت كارێكی نابه‌جێیه.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌نگێلا مێركڵ دووجار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ لۆكاشینكۆی سه‌رۆك كۆماری بێلاڕووس ئه‌نجامداوه، دوای په‌یوه‌ندی دووه‌م، كاروانێكی كۆچبه‌ران ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئه‌نته‌ر فاكسی رووسی له زاری گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی بێلاڕووس بڵاویكرده‌وه، 7000 كۆچبه‌ر له بێلاڕووسن، مینسك بڕیاریداوه 5000 هه‌زاریان وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه، جیا له‌وه‌ش 2000 كۆچبه‌ر له سنووره‌كانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا هه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، سوپای بێلاڕووس به‌شێك له ته‌لبه‌نده‌كانی سنووری لابردووه، كۆچبه‌رانیشی هانداوه كه به‌رد بگرنه سه‌ربازانی پۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌مه 500 كۆچبه‌ر ویستیان سنوور ببڕن و به‌ره‌و وارشۆ بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام 200ـیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌وانی دیكه ره‌وانه‌ی خاكی بێلاڕووس كرانه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا ره‌تی كرده‌وه كه دیدار له‌گه‌ڵ لۆكاشیینكۆ ئه‌نجام بدات.
گوتیشی:ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر سنووركان روو ده‌ده‌ن كرملن خه‌تاباره.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندای هاوپه‌یمانی واشنتن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی دانانی سزای نوێی به‌سه‌ر بێلاڕووس.

