وڵاتێك كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راگه‌یاند
"ته‌نیا ئه‌و شوێنانه كراوه ده‌بن كه پێداویستی سه‌ره‌كی رۆژانه دابین ده‌كه‌ن"

K24 – هه‌ولێر:
بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا ده‌لتا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی نۆڤێمبه‌ر، نه‌مسا كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راگه‌یاند.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر شالنبێرگ راوێژكاری نه‌مسا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی كه‌رته‌كانی ژیان داده‌خات، له رۆژانی داهاتووش هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
شالنبێرگ راشیگه‌یاند، وه‌رگرتنی ڤاكسین له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 ده‌بێته ناچاری، كه‌ره‌نتینی گشتی له رۆژی دووشه‌ممه 22 نۆڤێمبه‌ر ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردن.
جه‌ختیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك دژی وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌وان بوونه‌ته مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
راوێژكاری نه‌مسا گوتی: ته‌نیا ئه‌و شوێنانه كراوه ده‌بن كه پێداویستی سه‌ره‌كی رۆژانه دابین ده‌كه‌ن، وێڕای شوێنه گشتی و كراوه‌كانی وه‌رزشی.
ژماره‌ی دانیشتوانی نه‌مسا 9 ملیۆن كه‌سه و رۆژانه 15 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن، به رێژه‌ی له سه‌دا 66 خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هه‌ردوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، كه كه‌مترین رێژه‌یه له‌چاو وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.